ئه‌فسه‌رێكی دژه‌ تیرۆر: گۆگجه‌لی به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه‌

 ئه‌فسه‌رێكی دژه‌ تیرۆر: گۆگجه‌لی به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه‌
ئه‌فسه‌رێكی دژه‌تیرۆری سوپای عێراق، هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌كانیان گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لییان به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كردووه‌ و له‌ پێشڕه‌وی به‌رده‌وام دان

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1\11\2016، ڕائید عه‌لی موحسین، ئه‌فسه‌ری دژه‌ تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند: "هێزه‌كانی عێراق به‌ ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی (گۆگجه‌لی)یان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌".

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "باڵاخانه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌ڕه‌كی كه‌ڕامه‌ كه‌ پێشتر باڵاخانه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لموسڵییه‌ بووه‌، پاش پێكدادانێكی قورس له‌گه‌ڵ داعش، كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه‌".


گوتیشی: ئێستا هێزه‌ عێراقییه‌كان چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی (ئه‌لئینتساڕ) و پێكدادان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه‌ و له‌ چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌می داهاتوودا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و هێزه‌كانمان ئێستا گه‌ڕه‌كی كه‌ڕامه‌یان به‌ ته‌واوی گه‌مارۆ داوه‌".

شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، له‌ ڕێككه‌وتی 17/10/2016 ده‌ستی پێكردووه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق تا ئێستاكه‌ به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌یان كۆنتڕۆڵ كردوه‌ته‌وه‌.















باسنیوز

Top