حەیدەر عه‌بادی: سه‌ری ماره‌كه ده‌په‌ڕێنین
ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادی له میانی سه‌ردانێكیدا بوو بۆ ناحیه‌ی"شوره" كه چه‌ند رۆژێكه له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكراوه و له‌وێوه رایگه‌یاند" وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر گوتبووم له‌مساڵدا موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار ده‌كه‌ین،ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌نگاوه‌كانمان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه هه‌ڵگرتووه.
هه‌روه‌ها عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێزه عێراقییه‌كان ناوچه‌ی شه‌لالاتیان له نزیك موسڵ كۆنترۆڵ كردووه و ته‌ئكیدی له‌وه كردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای عێراقی و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتیمانی كه ناوه‌كه‌یان بۆ پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا گۆڕیوه، له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه به باشی هه‌نگاو ده‌نێن بۆ پێشه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گووتی" ئێستا هێزه عێراقییه‌كان بۆ داخستنی سه‌رجه‌م میحوه‌ر و به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش دابخه‌ن و سه‌ری ماره‌كه بپه‌ڕێنین و له هه‌موو شوێنێك له ناویان به‌رین،ته‌نها رێگه‌ی به‌رده‌میان ئه‌وه‌یه یان ده‌بێت خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن یان مردن هه‌ڵبژێرن.
K24 –
