"مالیکی دەزانێ دوورخراوەتەوە"

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا دەڵێ، مالیکی دەزانێ کە ئیدی دوورخراوەتەوە و کاریگەری لە گۆڕانکاری ناوچەکەدا نییە، بۆیە هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر پارتی.



خۆشەوی خەلیل بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، مالیکی لە رابردوودا دژایەتی زۆری هەرێمی کوردستانی کردووە بەتایبەت لەبڕینی قووتی خەڵک و تێکدانی پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام لە ئێستادا مالیکی ئەوەی بۆناچیتە سەر بەتایبەت لەدوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بۆی دەرکەوتووە کە پێوەندییەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئازادکردنی مووسڵ هەیە، جا بۆیە کەوتووەتە لێدواندان لە دژی پارتی دا.



خۆشەوی خەلیل دەڵێ، لە ئێستادا مالیکی هەست بە پەراوێزخستن دەکات لە هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکاندا، دەبینێ کە ئێستا هەماهەنگی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و کۆمەڵگەی دەولی پشتگیری ئەو هەنگاوە نوێیەی هەولێر و بەغدا دەکات؛ لەمێدیا جیهانییەکانیشدا کاریگەری نوێی بەغدا و هەولێر رەنگی داوەتەوە بۆیە مالیکی هەستدەکات ئیدی کە ئەو پەراوێزخراوە و دەزانێ کە ئەو دوورخراوەتەوە.



ئاماژەیشی دا، ترسی مالیکی لەوەدایە کە ئەو پێوەندییەی هەولێر و بەغدا زیاتر بچێتە پێشەوە، چونکە ئەوکاتە مالیکی زیاتر دەچێتە دواوە و دوورتر دەخرێتەوە.
Kdp-
Top