به‌ره‌ی توركمانی سوپای ده‌وێت
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی"ئه‌رشه‌د ساڵحی" ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێكهاته‌ی توركمانی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا پشگوێخستووه و داوای لێده‌كات لیوایه‌كی سوپای عێراقی بۆ پاراستنی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك به تایبه‌تی توركمانه‌كانی ئه‌و ناوچانه دروست بكات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا "ساڵحی" هۆشداریدا له باره‌ی په‌لاماردانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ جارێكی دیكه و گوتی" ئه‌مجاره توانرا هێرشه‌كه‌ی داعش شكست پێ بهێنرێت، به‌ڵام له داهاتوودا هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه قورس‌تر ده‌بێت و به هۆی لاوازی توانای ئه‌منی ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی به‌ره‌ی توركمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێكهاته‌ی توركمانی په‌راوێزخستووه و بایه‌خ به داخوازی و سه‌رنجی توركمانه‌كانی كه‌ركووك نادات و له هێرشه تیرۆریستییه‌كانی داعش نایانپارێزێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرده‌وه كه لیوایه‌كی سوپای عێراقی له كه‌ركووك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك له هێرشه تیرۆریستییه‌كان بپارێزن،هه‌روه‌ها گوتی بوونی لیوایه‌كی سوپای عێراقی له شاره‌كه له‌وانه‌یه هه‌ستیاری چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی به دوادابێت، به‌ڵام بوونی ئه‌و هێزه ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی شاره‌كه بكات.
ئه‌م قسانه‌ی ساڵحی له كاتێكدایه به‌رپرسه ئیداری و ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان له توانایاندایه شاره‌كه بپارێزن و پێویستیان به هیچ هێزێكی دیكه نییه.
k24-
