داعش كوشتارگه‌یه‌كى نوێ به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و منداڵان ئه‌نجام ده‌دات
ئینتیسار جبوورى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر پارێزگاى نه‌ینه‌وا، به ئاژانسى ڕاى گه‌یاند :" به‌پێی زانیارییه‌كانمان، گروپه تیرۆریسته‌كانى سه‌ر به داعش زیاتر له 50 خێزانى كه‌سوكارى ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق كه له شارى موسڵن، گولـله‌باران كردووه".
ڕوونیكرده‌وه، كه قوربانییه‌كان سه‌رجه‌میان ئافره‌ت و منداڵن، له‌وانه‌ن كه داعش له‌سه‌ره‌تاى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى ڕزگاركردنى موسڵه‌وه كردوویانێتى به قه‌ڵغان بۆ خۆپاراستنیان له بۆردوومانى فڕۆكه‌كان.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه چه‌كدارانى داعش ئه‌وانى به سیخوڕیكردن بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان تۆمه‌تبار كردووه، گوتیشی :" ئامارى قوربانییه‌كان له زیادبووندایه".
پێشتر عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌رى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مان، داعشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه 232 هاووڵاتى له ناوچه‌كانى سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وا، گولـله‌باران كردووه.
باس‌نیوز
