په‌یامنێری كه‌ناڵى ئاسمانى عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س له شه‌ڕه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى خانه‌ى میدیای جه‌نگ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، بڕیارى داوه به زووترین كات په‌یمانێری كه‌ناڵى ئاسمانى "عه‌ره‌بییه حه‌ده‌س" به‌هۆى شێوازى كاركردنى كه به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه زیانى به پرۆسه سه‌ربازییه‌كان گه‌یاندووه و هه‌واڵى هه‌ڵبه‌ستراوى له‌سه‌ر ڕوتبه و موسڵ، بڵاو كردووه‌ته‌وه، له گۆڕه‌پانى شه‌ڕه‌كان دوور بخرێته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، داواش ده‌كات، میدیاكان به وردییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان بكه‌ن و هه‌واڵى ڕاست و درووست بڵاوبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێ ده‌كات پابه‌ند بن به پێوه‌ر و ئه‌ته‌كێتى پێشهییانهوه دوور له هه‌واڵى هه‌ڵبه‌ستراو.
باس‌نیوز
