موسل... سه‌ركرده‌كانی داعش له نوێژی هه‌ینی مزگه‌وته‌كان ونن
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می مزگه‌وته‌كانی موسڵ نوێژی هه‌ینی تێدا ئه‌نجام دراوه، له هه‌مان كاتدا سه‌ركرده‌كانی داعش بۆ دووه‌م هه‌ینییه ئاماده‌ییان نییه و ونن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ركرده دیاره‌كانی رێكخراوی داعش له موسڵ له نوێژی هه‌ینی ئاماده‌ییان نییه، وتیشی، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و وتاربێژانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌مزگه‌وته‌كان دانراون، له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌ی دوایی ون بوون، گومانی ئه‌وه ده‌كرێت پاش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی موسڵ هه‌ڵاتبن.
هه‌ینی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌ك له موسڵ رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعش بۆ نوێژ سه‌ردانی مزگه‌وته‌كانی موسڵیان نه‌كردوه كه له هه‌فته‌كانی پێشووتر به‌رده‌وام ئاماده‌ییان هه‌بوو.
Payamner-
