نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریده‌دات له‌پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كانی شه‌ڕ له‌عیراق
پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه، هۆشداریده‌دات له‌دۆخی ژینگه‌و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق كه به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه ژینگه‌كه‌یان پیس بووه، ئه‌ویش دوای سوتاندنی ده‌یان بیره نه‌وت‌و بڵاوبونه‌وه‌ی ماده‌ی كوشنده.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه له‌راپۆرتێكدا كه له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان بڵاویان كردوه‌ته‌وه رایگه‌یاند، دانیشتوان‌و هاوڵاتیانی باكوری عێراق جگه له‌شه‌ڕو ئاواره‌بوون به‌ده‌ست خراپی ژینگه‌ی ناوچه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، كه بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كوشنده.
نۆزده بیری نه‌وت له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه له نزیك گه‌یاره ئاگری تێ به‌ردراوه به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیان‌و هێزه چه‌كداره‌كان ژه‌هراوی بوون. سوتانی ئه‌و نه‌وته خاوه جگه له‌پیسكردنی ژینگه هاوكات كێشه‌ی ته‌ندروستی گه‌وره‌شی دروستكردووه وه‌ك هه‌ناسه توندی و كێشه‌ی پێست".
ناحیه‌ی گه‌یاره (به‌دوری 60 كیلۆمه‌تر له‌باشوری موسڵ)، 25ی ئابی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه عیراقیه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌و له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا چه‌كدارانی داعش گڕیان له‌كێڵگه نه‌وتیه‌كان به‌ردا به‌ئامانجی خۆحه‌شاردانیان له‌بۆردومانی فڕۆكه به‌ڵام تائێستا ئاگره‌كه نه‌كوژێنراوه‌ته‌وه‌و دوكه‌ڵی ره‌ش ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشیووه، ئه‌وه‌ش چه‌ندین مادده‌ی زیانبه‌خش ده‌رده‌كات‌و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌یه.
"به‌داخه‌وه ئه‌مه دواهه‌مین زنجیره‌ی ئه‌و تێكچوونه ژینگه‌ییه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه عێراقی گرتووه‌ته‌وه، له وشككردنی هۆڕه‌كان بۆ پیسبوونی خاكه‌كه‌ی هه‌روه‌ها داڕوخانی به‌ڕێوه‌به‌ردنی سیستمی ژینگه‌یی". ئیریك سۆلهێیم، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ژینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واده‌ڵێت.
17ی ئه‌م مانگه، پرۆسه‌ی فراوانی هێزی پێشمه‌رگه له‌خازر‌و به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌گوێڕ‌و گه‌یاره‌وه ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌می ئازادكردنی موسڵ؛ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراق كه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014ه‌وه كه‌وتۆته ده‌ست داعش.
هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێینایه رۆژی 11هه‌میه‌وه روبه‌رێكی به‌رفراوانیان له‌ده‌ست داعش ده‌رهێناوه.
Xandan-
