له بودجه‌ى 2017 باجى سه‌ر هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیل و جگه‌ره و خواردنه‌وه كحوولییه‌كان لا ده‌برێت
به‌پێی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه، وه‌ك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2016، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه حكوومه‌ت باجى سه‌ر به‌شێك له هاورده‌كانى هه‌ڵگرتووه، له‌وانه‌ش ئۆتۆمبیلى هاورده‌كراو، وه‌ك له ماده‌ى 24/ ب كه له بودجه‌ى 2016ـه‌دا هه‌یه و تیایدا هاتووه: باج ده‌خرێته سه‌ر فرۆشتنى به‌شێك له هاورده‌كان و كار به‌و یاسایه ده‌كرێت تا یاسای ناساندنى گومركى ده‌رده‌كرێت.
یه‌كه‌م/ هه‌موو جۆره‌كانى ئۆتۆمبیل به بڕى 5% و له‌كاتى تۆماركردندا له فه‌رمانگه‌كان وه‌رده‌گیرێت.
دووه‌م/ تووتن و جگاره به بڕى 100% و ده‌درێته ده‌سته‌ى گشتى باجه‌كان.
سێیه‌م/ خواردنه‌وه كحوولییه‌كان 100% وده‌درێته ده‌سته‌ى گشتى باجه‌كان.
هه‌روه‌ك پرۆژه‌یاسای بوده‌ى 2017 كاراكردنى یاسای ناساندنى گومركى تیادا نییه، ئه‌وه‌ش له ماده‌ى 24/ج له یاسای بودجه‌ى 2016ـه‌دا هاتووه و نووسراوه:" هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاسای ناساندنى گومركى ژماره 22ى ساڵى 2010ى هه‌مواركراو و یاسای پاراستنى به‌كارهێنه‌ر ژماره 1ى ساڵى 2010 و یاسای پاراستنى به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ژماره 11ى ساڵى 2010 و له‌سه‌ر هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان به دادپه‌روه‌رانه جێبه‌جێ بكرێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌درێت كه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێشتر بڕیارى یاسای داهاته‌كانى شاره‌وانییه‌كان ده‌ركرد، كه تیایدا درووستكردن و قه‌ده‌غه‌كردن و فرۆشتنى خواردنه‌وه كحوولییه‌كان هاتووه، سزاى 10 ملیۆن تا 25 ملیۆن دیناریش به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاردا ده‌سه‌پێت.
باسنيوز
