قه‌زای روتبه به‌ته‌واوه‌تی له ده‌ستى داعش رزگار كرا
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند دوای دوو رۆژ له هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر قه‌زای روتبه له رۆژئاوای رومادی ، هێزه‌كانی سوپا به‌ته‌واوه‌تی قه‌زاكه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه. ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، تیرۆریستانی داعش هێرشێكی فراوانیان كرده سه‌ر قه‌زای روتبه سێ سه‌د و ده كیلۆمه‌تر رۆژئاوای رومادی. له‌و هێرشه‌دا تیرۆریستانی داعش به‌شێكی فراوانی قه‌زای روتبهیان كۆنترۆڵكرد به‌ر له‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی قه‌زاكه هێزی پشتیوانی ره‌وانه بكات.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی عێراقییه‌ی نیچمه فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرده‌وه، ناوه‌ندی قه‌زای روتبه و ئه‌و ناوچانه كه تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه كۆنترۆڵكراوهتهوه. له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ئێستادا هێزه‌كانی سوپا رووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌بنه‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هێرشیانكرده سه‌ر قه‌زای روتبه.
Kurdistan-
