عه‌بادی: هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق قه‌بووڵ ناكه‌ین
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، چه‌ندین كاری گه‌وره‌ی تیرۆریستی پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و هێشتا وڵات به ته‌واوه‌تی ئارام نه‌بووه‌ته‌وه.
عه‌بادی له باره‌ی به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ رایگه‌یاند، به هه‌موو هێزێك رێگه له هاتنی سوپای توركیا ده‌گرین بۆ عێراق و دووپاتیشیكرده‌وه، به توركیایان راگه‌یاندووه رێگه به هیچ لایه‌ك ناده‌ن عێراق داگیربكات.
له باره‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی 21ی مانگی كه‌ركووك له‌لایه‌ن داعشه‌وه، عه‌بادی رایگه‌یاند، ئامانجی په‌لاماره‌كه‌ی كه‌ركووك، ته‌نها ئاژاوه‌گێڕی بوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان خوازیارن په‌یوه‌ندی باشییان له‌گه‌ڵ وڵاته دراوهسێكان هه‌بێت به توركیاشه‌وه، هه‌روه‌ها داواش له ئه‌نقه‌ره ده‌كات سووكایه‌تی به شكۆی عێراقییه‌كان نه‌كات.
عه‌بادی دووپاتیكرده‌وه، پێویسته توركیا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كان مه‌شق به هێزه عێراقییه‌كان بكات و گوتی: "هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق قه‌بووڵ ناكه‌ین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه توركیا، سه‌رقاڵی تاووتوێكردنی بڕیاری ره‌وانه‌كردنی هێزی زه‌مینی زیاتره بۆ عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له میدیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاونه‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
K24-
