عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان: داواكارین خورماتوو بخرێته‌ سه‌ر كه‌ركووك

 عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان: داواكارین خورماتوو بخرێته‌ سه‌ر كه‌ركووك
نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئه‌وان وه‌كو هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى شاری خورماتوو، داوا ده‌كه‌ن خورماتوو له‌ ڕووى كارگێڕییه‌وه‌، بۆ سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/10/2016، شێخ سائیر به‌یاتی، نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى شاری خورماتوو، ڕاى گه‌یاند: "ئێمه‌ وه‌كو هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، داواكارین شارۆچكه‌كه‌مان له‌ ڕووى كارگێڕییه‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه‌".

نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له‌ ساڵی 1976 به‌ مه‌رسومى كۆمارى، شاری خورماتوو له‌ پارێزگاى كه‌ركووك دابڕێنرا و خرایه‌ سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ئێستاش داوا ده‌كه‌ین خورماتوو له‌ ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر پارێزگاكه‌ى پێشووى".

گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئێستا شاره‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین بمێنێته‌وه‌، ئه‌وا میلیشیا شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت دیموگرافیای شاره‌كه‌ بگۆڕن و بیكه‌ن به‌ ناوچه‌یه‌كى شیعه‌نشین، عه‌ره‌ب و كورد و توركمانى سوننه‌ى ناوچه‌كه‌ ناچار به‌ كۆچكردن بكه‌ن، ئه‌وكاته‌ش پیلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خورماتوو له‌ ڕووى كارگێڕییه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌ركووك، له‌و پیلانه‌یان سه‌ركه‌وتوو نابن".
















باسنیوز
Top