عەبدول غەنی ئەسەدی: پێش ٢٠١٦ مووسڵ بە تەواوەتی ئازاد دەكرێتەوە
فەریقی ڕوكن، عەبدول غەنی ئەسەدی، سەرۆكی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، ڕایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش، دەیانەوێت ئاستەنگ لە بەردەم پێشڕەوی هێزەكان بەرە و مووسڵ دروست بكەن، چەندین خەندەقی پڕ لە ئاو و نەوتی ڕەشیان لێداوە، ئەمە جگە لەوەی سەنگەرەكان بە بۆمبی چێنرا و مینڕێژكراو چێنراون، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی لە دوو شەوی ڕابردوو، دەیان گوندی ناوچەی عەرەبنشین، شەبەك، توركمانی و ئێزدیان ڕزگاریان كردووە".
سەرۆكی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، ئەوەشی خستەڕوو: "هێزەكانمان لەپێشڕەوی دان و هێلە سەرەكییەكانی بەرگری داعشمان لەدەووروبەری موسڵ تێكشاندووە، شاری مووسڵ ناوچەكانی بەر لە كۆتایی ٢٠١٦ ئازاد دەكرێنەوە".
گوتیشی: "دەبێت حكوومەتی عێراق، سنووری خۆی لەگەڵ سووریا و توركیا بەهێز بكات، بە مەبەستی ڕێگە گرتن لە هاتنی تیرۆرستان بۆ ناو عێراق ژمارەیەكی زۆری هێزە ئەمنییەكان بڵاوە پێ بكات".
باسنیوز
