ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ مووسڵ هه‌ڵات

 ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له‌ مووسڵ هه‌ڵات
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ھەواڵگرییەکانی عێراق، ئەبوبەکر بەغدادی لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری مووسڵ ھەڵاتووە و ڕۆشتووە بۆ سنوورەکانی سووریا.

ڕۆژنامەی "نەھار"ی لوبنانی، لەسەر زاری سەرچاوە ھەواڵگرییە عێراقییەکان، بڵاوی کردەوە، کە خەلیفەی داعش "ئەبوبەکر بەغدادی" لەگەڵ خێزانەکەیدا و بە پاسەوانی زیاتر لە 50 پاسەوان، لە شاری مووسڵەوە ھەڵاتووە بۆ سنووری سووریا.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی گواستووەتەوە، کە ئەو ھێرشەی چەکدارانی داعش کردیانە سەر ناوچەی ڕوتبە لە خۆرھەڵاتی عێراق، لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی تەکتیکی بووە بۆ داپۆشینی پرۆسەی ھەڵاتنی ئەبوبەکر بەغدادی.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا، کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند : "بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەکان کە لە ناو شاری مووسڵەوە پێیان دەگات، پێش سێ ڕۆژ ئەبوبەکر بەغدادی لە ناو شاری مووسڵ بینراوە ھانی چەکدارەکانی داوە بۆ شەڕکردن".












باسنيوز
Top