قه‌ره‌یلان باسی شه‌ڕی موسڵ‌و نهێنی گفتوگۆكانی ئۆسلۆ ده‌كات
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز نزیك له‌په‌كه‌كه، قه‌ره‌یلان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیونی موسڵ وتویه‌تی "ده‌بێت كورد له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موسڵدا جێبگرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی گه‌لی كورد‌و ئاشوری‌و سریانی‌و هه‌موو گه‌لانی تر كه له‌شه‌نگال‌و موسڵ ده‌ژین، ده‌بێ كورد خاوه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری بێت له‌موسڵ‌و پێشه‌نگی دیموكراسی له‌و هه‌رێمه‌دا بكه‌ن‌و پێویست ناكات كورد خۆی بخاته ژێر باڵی ئه‌ردۆغان یان ئێران، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه".
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ماوه‌ی چوار رۆژه به‌رده‌وامه‌و تائێستا هێزه عیراقییه‌كان‌و پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌كی زۆر گوندیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و له‌موسڵ نزیكبونه‌ته‌وه.
قه‌ره‌یلان كه هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)، باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستانه، ده‌ڵێت "ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستپێكرد، به‌ڵام دیار نییه كه‌ی كوتایی دێت، ئێستا پێویستی به‌یه‌كێتی كورد هه‌یه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا موسڵ نییه به‌ڵكو رۆژئاوا‌و سوریا‌و ره‌ققه هه‌یه".
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد "جیهان به‌په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و داعش ده‌زانێت، له‌به‌رئه‌وه جیهان نایانه‌وێت توركیا به‌شداری له‌ئۆپه‌راسیونی موسڵدا بكات".
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ به‌بێ به‌شداری توركیا 17ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن عیراقه‌وه راگه‌یه‌نرا، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره جه‌ختیان له‌به‌شداریكردن تێیدا ده‌كرده‌وه.
قه‌ره‌یلان باس له‌وه‌ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی په‌كه‌كه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بكه‌ن ده‌رفه‌ت ئاماده‌نه‌كراوه "به‌ڵام ئێمه پێشتر له‌وێبووین‌و له‌كه‌ركوك‌و مه‌خمورو شه‌نگال شه‌ڕی داعشمان كرد، ئێمه به‌ڕاستی نابینین كه بۆ خاتری توركیا رێگری ده‌كه‌ن له‌به‌شداریمان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه چاویان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌وتووه (ناوی نه‌هێناوه)و پێیان راگه‌یاندون كه "توركیا‌و پارتی رێگرن له‌به‌شداربونمان‌و له‌كۆبوونه‌وی نێوان حكومه‌تی عیراق‌و پارتیشدا ئه‌م بابه‌ته باسی لێوه‌كراوه. به‌ڵام گفتوگۆكانمان له‌و باره‌وه به‌رده‌وامه".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو په‌كه‌كه به‌بڕیاری هیچ كه‌سێك شه‌ڕی داعشیان ده‌ستپێنه‌كردووه‌و به‌بڕیاری هیچ كه‌سێك شه‌ڕی خۆیان له‌دژی داعش ناوه‌ستێنن "ئێمه خاوه‌ن پڕۆژه‌و ئامانجین‌و له‌هه‌رێمی شه‌نگال زۆر گوند هه‌ن هێشتا رزگار نه‌كراون‌و بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانج‌و پرۆژه‌كانمان پێویستیمان به‌مۆڵه‌تی هیچ كه‌س نییه‌و مافی هیچ كه‌س نییه كه بڵێت با په‌كه‌كه به‌شدار نه‌بێت".
به‌وته‌ی قه‌ره‌یلان "تێكچوونی داعش له‌هه‌مانكاتدا واتای تێكچوونی دیكتاتۆریه‌تی توركیایه به‌پێشه‌نگی ئه‌ردۆغان".
هه‌روه‌ها قه‌ره‌یلان پلانی سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به "هه‌ڵه" ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت ده‌بوایه شه‌ڕی موسڵ به‌گه‌مارۆدانی شاره‌كه ده‌ستیپێبكردایه‌و په‌یوه‌ندی داعش بۆ ده‌ره‌وه‌ی موسڵ بپچڕایه، به‌ڵام پلانی ئێستا بۆ له‌ناوبردنی داعش نییه، به‌ڵكو بۆ ده‌ركردنی داعشه له‌موسڵ، ئه‌مه‌ش بۆ شه‌نگال‌و رۆژئاوای كوردستان مه‌ترسی گه‌وره‌ی هه‌یه.
له‌به‌شێكی تری چاوپێكه‌تنه‌كه‌دا موراد قه‌ره‌یلان باسی گفتوگوكانی ئۆسلۆ له‌نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كات‌و له‌ساڵی 2009 كه تێیدا ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا‌و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه به‌نهێنی گفتوگۆیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌وه كرد‌و دواتر ئاشكراكران.
قه‌ره‌یلان رایگه‌یاندووه، له‌لایه‌ك حكومه‌تی توركیا باسی له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كردو له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی "پلانی له‌ناوبردنی په‌كه‌كه داده‌نا وه‌كو پرۆسه‌ی گفتوگۆكانی ئۆسلۆ".
ئاشكراشیكرد، به‌نێوانگیری هه‌ندێك له‌هێزه بیانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا فڕۆكه (هه‌لیكۆپته‌ر) ده‌چووه قه‌ندیل‌و هه‌ڤاڵانی په‌كه‌كه‌ی به‌بێ ناسنامه‌ی باری شارستانی‌و به‌بێ پاسپۆرت ده‌بردنه ئۆسلۆ (پایته‌ختی نه‌رویج)و ده‌یانگه‌ڕاندنه‌وه قه‌ندیل‌و سێ ساڵ گفتوگوكانی ئۆسلۆ به‌رده‌وام بوون.
"به‌ڵام كاتێك گفتوگۆكان گه‌یشتنه قوناغێكی جددی دواتر زانیمان كه‌ده‌وڵه‌تی توركیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات‌و داوایان له‌ئێران كردوه كه‌پێكه‌وه له‌دژی په‌كه‌كه هه‌ڵمه‌تی "ساندویچ" ئه‌نجام بده‌ن له‌لایه‌ك گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كردو له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵیانده‌دا كه‌ئێمه له‌ناو ببه‌ن"، قه‌ره‌یلان وایوت.
به‌وته‌ی قه‌ره‌یلان، ئێران به‌توركیای وتووه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه ده‌بێت هێزه‌كانی باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ساڵی 2013 جارێكی تر ئاگربه‌ستیان راگه‌یاندو له‌ساڵی 2014 گفتوگۆ له‌نێوان ئۆجه‌لان‌و ده‌وڵه‌تی توركیا‌و په‌كه‌كه ده‌ستیپێكرد "له‌كاتێكدا ئێمه چاوه‌رێی ئه‌نجامه‌كه بووین، جارێكی تر ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵی له‌ناوبردنمانیداو گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه‌توركیا ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بشكێنێت‌و به‌پڕۆسه‌ی ئۆسلۆو پڕۆسه‌ی ئیمراڵی‌و به‌گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان (سه‌رۆكی په‌كه‌كه)و له‌گه‌ڵ ئێمه هاوشێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شێخ سه‌عیدو دێرسیم هه‌ولی له‌ناوبردنمان ده‌دات".
Xandan-
