له رێى ئه‌م نه‌خشه‌يه‌وه ورده‌كارى شه‌ڕى موسڵ ببينه
هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وييه‌كانى و دوێنێ له ئۆپراسيۆنێكدا توانى زياتر له 200 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه به ئاراسته‌ى موسڵ پێشڕه‌وى بكات.
له هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه تا دێت گه‌مارۆى سه‌ربازى سه‌ر موسڵ فشارى زۆرتر له‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش درووستده‌كات و به‌و هۆيه‌وه به‌شێك له چه‌كدارانى داعش ده‌يانه‌وێت رووبكه‌نه‌وه سووريا و له موسڵ رابكه‌ن.
له‌م نه‌خشه‌يه‌دا به وردى قه‌ڵه‌مڕه‌وى داعش ده‌بينرێت كه به ره‌نگى ره‌ش ديار كراوه و هاوكات هێزى پێشمه‌رگه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه به ره‌نگى زه‌رد دياريكراوه و به‌شه پرته‌قاڵييه‌كه‌ى نه‌خشه‌كه ئه‌و سنووره‌يه كه دوێنێ هێزى پێشمه‌رگه رزگاريكرد.
k24-
