باخچه‌لی: كه‌ركووك شارێكی توركییه و موسڵیش ماڵی خۆمانه
له وتارێكیدا له به‌رده‌م گروپی پارته‌كه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، باخچه‌لی ئاماژه‌ی دا پێویسته ئاسایشی حه‌له‌ب بپارێزین، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌له‌ب له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بێت واتا شاری غازی عه‌نتاب و هه‌تایش له توركیا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌بن.
ئه‌و ره‌خنه‌ی له عه‌بادی گرت به‌وه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر توركیا و داوا ده‌كات هێزه‌كه‌یان له باشیك بكشێننه‌وه و پێی وایه موسڵ ماڵی خۆیانه.
ئه‌و ده‌ڵێ "كه‌ركووك شارێكی توركییه و موسڵیش ماڵی خۆمانه، بۆیه عه‌بادی بۆی نییه بڵێت چی ده‌كه‌ن له‌وێ، ئه‌ی ئه‌وان به دوای چیدا ده‌گه‌ڕێن".
مه‌هه‌په خاوه‌نی 40 كورسی په‌رله‌مانییه له توركیا و له دوای هه‌ده‌په چواره‌م پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه. ئه‌و پارته به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد و به توركی شاخی ناویان ده‌بات.
باسنيوز
