ئه‌مریكا: ئه‌م مانگه نزیكه‌ی 70 گورزی ئاسمانی بۆ تێكشكاندنی داعش له‌موسڵ ئه‌نجامدراون
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پشتیوانی خۆی بۆ هێزه عیراقییه‌كان له‌شه‌ڕی دژی داعش دووپات ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه نزیكه‌ی 70 گورزی ئاسمانی بۆ تێكشكاندنی داعش له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ ئه‌نجامدراون.
پیته‌ر كوك، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی له‌باره‌ی ڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ڕایگه‌یاند"رۆڵی ئێستای ئێمه هه‌مان ڕۆڵه كه چه‌ندین مانگه ده‌یگێڕن بۆ پشتیوانیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كه پێشڕه‌وی ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن. ئه‌مریكاو وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش به مه‌شقپێكردنی هێزه عیراقییه‌كان‌و دابینكردنی پشتیوانی ئاسمانی‌و هه‌واڵگری‌و ئامۆژگاری سه‌ربازی به‌رده‌وامن له پشتگیریكردنی هێزه عیراقییه‌كان له‌شه‌ڕی موسڵدا".
نزیكه‌ی كاتژمێر 06:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌یه‌كی فراوانی هێزی پێشمه‌رگه له خازر له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق له گوێڕ و گه‌یاڕه له باشووری موسڵ ده‌ستیپێكرد، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ له ده‌ست داعش.
پێشمه‌رگه بۆ پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌مڕۆ پلانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نۆ گوندی له ژێر ده‌ستی داعش هه‌بووه له‌میحوه‌ری خازر‌و نزیكه‌ی ده كیلۆمه‌تر به‌ره‌و موسڵ پێشڕه‌ویان كردوه‌و هه‌شت گوندیان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
"له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه نزیكه‌ی 70 گورزی ئاسمانی بۆ تێكشكاندنی ئامانجه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری موسڵی ژێر ده‌ستی ئه‌نجامدراون‌و ئێمه زانیاری هه‌واڵگری‌و لۆجستی پێشكه‌ش به هێزه عیراقییه‌كان ده‌كه‌ین‌و زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداری له شه‌ڕی موسڵدا ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌رانی ئه‌مریكاوه مه‌شقیان پێكراوه. به‌ڵام با ڕاشكاوبین عیراقییه‌كان سه‌ركردایه‌تی ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن"وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وای وت.
پیته‌ر كوك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ئێستادا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له عیراقدان هه‌ن‌و چه‌ندین ئه‌ركی جیاواز ئه‌نجامده‌ده‌ن، "وه‌كو مه‌شقپێكردنی ئه‌و 12 فیرقه‌یه‌ی سوپای عیراق كه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا ده‌كه‌ن".
كه‌مێك پێش ئێستاش مه‌سعود بارزانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌میحوه‌ری خازر، له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌وه رایگه‌یاند: تائێستا زیاتر له 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه رزگاركراوه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌مه له‌شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ.
بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "یه‌كه‌مجاره خوێنی پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازی عیراقی تێكه‌ڵده‌بێت له‌شه‌ڕی دژی داعش‌و ئومێد وایه ببێته بناغه‌ی گرنگ بۆ په‌یوه‌ندی ئاینده له‌گه‌ڵ عیراق".
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیاتر له چوار هه‌زار پێشمه‌رگه له سێ میحوه‌ره‌وه هه‌ڵده‌ستن به پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی خازر، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی عێراقدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ-ی راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و هێزانه‌ی ده‌چنه ناوشاره‌كه‌وه بریتین له " سوپای عیراق و پۆلیسی نیشتمانی".
موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه‌و له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 ه‌وه كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش.
Xandan-
