داعش به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئه‌م كارانه ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو مووسڵه‌وه، به ته‌له‌ڤیزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، رێكخراوی داعش وه‌ك خۆئاماده‌كردنێك بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، كه به‌مزووانه ده‌ستپێده‌كات، چه‌ند رێكارێكی گرتووه‌ته‌به‌ر و چه‌كداره برینداره‌كانی ده‌گوازێته‌وه ره‌ققه‌ی سووریا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، داعش ئه‌و چه‌كدارانه‌ی خۆی ئازاد ده‌كات، كه پێشتر به‌هۆی سه‌رپێچییه‌كانی وه‌ك جگه‌ره كێشان و پۆشینی جلوبه‌رگ ده‌ستیگیری كردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌نده‌قیان پێ لێبدات و تونێلیان پێ هه‌ڵبكه‌نێت.
هه‌ریه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌شی ناچار كردووه، له‌لای رۆژهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه، خه‌نده‌ك لێبده‌ن و به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش، خه‌نده‌قه‌كه تا گوندی حه‌مدانییه درێژده‌بێته‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه، له زاری شایه‌تحاڵان له‌ناو شاری مووسڵه‌وه گواستوویه‌ته‌وه، داعش 14 چه‌كداری خۆی گوللـه‌بارانكردووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵییانداوه خۆیان و خێزانه‌كانییان رزگار بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ره‌ققه.
ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی داعش له‌كاتێكدایه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپا و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سوپای چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه، سه‌رقاڵی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵن.
شاری مووسڵ، سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014ه‌وه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ به‌رگردنێك چۆڵی كرد و ئه‌و كات نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو.
K24-
