یاریدهدهرێكی ئهبوبهكر بهغدادی له "خهلافهت" ههڵدهگهڕێتهوه
لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی شەڕی موسڵ، یاریدەدەرێکی ئەبو بەکری بەغدادی لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری داعش، ویستوویانە لەنێو موسڵەوە ھەوڵی کودەتایانداوە، بەڵام ھەوڵەکەیان شکستی خواردووە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی تایبەتی ئاژانسی رۆیتەرز، کە پشتی بە زانیاریی ژمارەیەک لە دانیشتوانانی شاری موسڵ و ھەروەھا چەند بەرپرسێکی سەربازی عێراقی بەستووە، ئاشکرایکردووە, ئەو یاریدەدەری بەغدادی لەگەڵ کۆمەڵێک چەکداری داعش ویستوویانە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە عێراقییە دروست بکەن، و لەنێو موسڵەوە کودەتا بەسەر خەلافەتەکەی داعشدا بکەن و موسڵ لەدەست ئەو چەکدارانە پاکبکەنەوە.
بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی ھەوڵی کودەتاکەیان، ئەو گروپە چەکدارەی داعش ئاشکرا بوون و داعشیش 58 کەسی بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندیان بە ھەوڵی ئەو کودەتایەوە ھەبووە، دەستگیر کردووە دواتریش بەشێوازی جیاجیا کوشتوونی و تەرمەکانیشی لەدەرەوەی شاری موسڵ فڕێداون.
چەند فەرماندەیەکی سەربازی عێراقیش ئاشکرایان کردووە کە یەکێک لەو کەسانەی بەشداری کودەتاکەکەی کردووە و دواتر لەلایەن داعشەوە دەستگیرکراوە و بەگوێرەی پەیامی نێو مۆبایلەکەی، ئاشکرا بووە کە ئەو گروپەی ویستوویانە کودەتاکە لەنێو موسڵ ئەنجامبدەن، لە چەند شوێنێکی نھێنی ئەو شارە چەکوتەقەمەنیان شاردۆتەوە، تائەو کاتەی ھێزەکانی عێراق لەشارەکە نزیک دەبنەوە و دواتر ئەوانیش لەنێو موسڵەوە دژی داعش رادەپەڕن.
فەڵام رۆیتەر ئاشکرای کردووە کە هەفتەت رابردوو لەگەڵ ئاشکرابوونی پلانی کودەتاکە و دەستگیرکردنی گروپەکە، چەکدارانی داعشیش هەڵیانکووتاوەتە سەر ئەو ماڵانەی چەکەکانی تێداحەشاردراوە و هەموویان بردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز کە ئاشکرای کردووە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ژمارەیەک دانیشتووی شاری موسڵ کردووە، داعش چاوەڕێی ھێرشی موسڵ دەکات و لەھەندێ ناوچەی موسڵ، دەستیکردووە بە لێدانی خەندەق.
K24-
