ئه‌ردۆغان: سوورین له‌سه‌ر به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، جارێكی دیكه پێداگری له‌سه‌ر به‌شداریكردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای عێراق سوپای توركیا سه‌ربازگه‌ی له باشیك كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، پلانی دووه‌مییان هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن.
هێزه‌كه‌ی سوپای توركیا له باشیك، نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌رباز و راوێژكاری سه‌ربازی ده‌بێت و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، راهێنانییان به چه‌كدارانی حه‌شدی نیشتمانی "پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا" كردووه، بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و هێزه و به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كه‌ن.
k24-
