عەبادی سەردانی کەرکووک دەکات

 عەبادی سەردانی کەرکووک دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکووک لە کوردستانی باشوور دەکات.

نیوەڕۆی رۆژی هەینی 14ـی تشرینی یەکەمی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکووکی کرد.

حەیدەر عەبادی لەو سەردانەیدا، لەگەڵ نەجمەدین کەریمی پارێزگاری کەرکووک و بەرپرسانی باڵای ئیداریی کەرکووک و فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆ دەبێتەوە.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نەجمەدین کەریم و فەرماندەکانی پێشمەرگە، پرسی لەخۆگرتنی ئاوارە عەرەبەکان لە کەرکووک، شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و رزگارکردنەوەی شارۆچکەی حەویجە لە باشووری شارەکە دەبێت.











باسنيوز
Top