عه‌بادى بۆ ئه‌ردۆغان: وڵاته‌كه‌مان به بازوو رزگار ده‌كه‌ين نه‌ك به سكايپ
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان روويكرده عه‌بادى و گوتى: تۆ له‌و ئاسته‌دا نييت, هاتوهاوارت له عێراقدا به هيچ شێوه‌يه‌ك بۆ ئێمه گرنگ نييه. ئێمه خۆمان چيمان ده‌وێت هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ين, پێويسته له‌سه‌رت ئه‌وه بزانيت و له‌سه‌رت پێويسته پێش هه‌موو شت سنوورى خۆت نه‌به‌زێنى.
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌دا سه‌عد حه‌ديسى گوته‌بێژى نووسينگهى عه‌بادى رايگه‌ياند, لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان به‌رپرسانه نيين و ده‌ربڕى هه‌ڵچوون و گوتارى گرژن و ئێمه بهداخهوهين بۆ ئه‌و جۆره لێدوانانه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ناچينه ناو ئه‌و شه‌ڕه ده‌نووك و هه‌ڵڵا زمانييهوه و ئێمه قسه له باره‌ى ره‌وشى ناوخۆيى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌ين.
گوتيشى: سه‌رۆك وه‌زيران باسى له گه‌ل و سياسييه‌كانى تورك نه‌كردووه, ته‌نيا باسى له هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له باره‌ى هێزه‌كه‌ى توركياوه كردووه و داوايكردووه توركيا هێزه‌كه‌ى بكێشێته‌وه و رێزى سه‌روه‌رى عێراق و كاروبارى ناوخۆيى بگرێت.
سه‌عد حه‌ديسى هۆشداريشى دايه ئه‌ردۆغان له‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌يه ئه‌نجامى مه‌ترسيدارى ده‌بێت و ده‌رهاويشته‌ى سلبى له‌سه‌ر ئاستى سه‌قامگيرى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.
له نوێترين لێدوانيدا كه له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه, سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى تانه و ته‌شه‌رى له ئه‌ردۆغان داوه و ئه‌وه‌ى بير هێناوه‌ته‌وه كه شه‌وى 15ى ته‌مموزى رابردوو له رێگه‌ى مۆبايله‌وه خۆى له قه‌يرانى كوده‌تا ده‌رباز كردووه و نووسيويه‌تى: بێگومان ئێمه دوژمنى ئێوه نيين و خاكه‌كه‌مان به هێز و عه‌زمى پياوانمان رزگار ده‌كه‌ين نه‌ك به ڤيديۆ كۆڵ و سكايپ.
k24-
