رۆژنامه‌ی گاردیان: په‌که‌که به‌شێکه له حه‌شدی شه‌عبی
رۆژنامه‌ی "گاردیان" ی بەریتانی له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی" ئه‌و هێزانه‌ی "په‌که‌که" که له شنگالن،به‌شێکن له هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی که میلیشیایه‌کی چه‌کداریی مه‌زهه‌بی شیعه‌کانه و پاره له حکومه‌تی عێراقی وه‌رده‌گرن. گاردیان له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌شی نوسیووه" له نێو ئه‌و بێسه‌روبه‌ری و شه‌ڕ و کوشتاره‌ی له سوریا هه‌یه،خه‌ریکه پلانه‌که‌ی ئێران سه‌رده‌گرێت و سه‌ره‌نجام
به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه پهلبکێشت که کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا هه‌بێت،چونکه ئێران له رێگه‌ی هێزه‌کانی"حه‌شدی شه‌عبی" و "عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق" و "که‌تائیبی حیزبوڵڵا" توانیوویه‌تی سه‌رکه‌وتوو بێت له مسۆگه‌رکردنی رێڕه‌وێک بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و سوریا به‌یه‌که‌وه ببستێته‌وه،ئه‌رکی ئێران زیاتر ئاسان بووه پاش ئه‌وه‌ی له‌م دوواییانه‌دا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سوننهنشینیش له ده‌ست داعش ده‌رهێنران.
رۆژنامه‌که بوونی په‌که‌که له ناوچه‌کانی شنگال وه‌ک به‌شێک له‌و پلان و گه‌مه‌یه‌ی ئێران ناو ده‌بات که له ناوچه‌که‌دا ده‌یکات،هه‌ر بۆیه گه‌ریلاکانیان وه‌ک به‌شێک له هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ژمار کراون و له‌لایه‌ن عێراقه‌وه پاره‌یان پێده‌درێت،تاوه‌کو له‌و ناوچانه‌دا وه‌ک پاسه‌وانی ئه‌و رێڕهوهبن که ئێران ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێته قووڵایی سوریا و کاری بۆ ده‌کات. رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌وه‌شی باسکردووه که ئه‌و پلانه‌ی ئێران له لایه‌ن(قاسم سوله‌یمانی) فه‌رمانداری له‌شکری قودسی سوپای پاسدارانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت،که له شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌کانی تکریت و فه‌لوجه و ئه‌نبار و ناوچه‌کانی پارێزگای دیاله رۆڵی زۆری هه‌بووه له ئیداره‌دانیان دژی داعش و به‌هۆی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه توانییان به‌شی زۆری ئه‌و ناوچانه کۆنترۆڵ بکه‌نه‌وه،ئێستاش هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه که حه‌شدی شه‌عبی وه‌ک هێزێکی بنه‌ڕه‌تی له پرۆسه‌ی سه‌ربازی بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی موسڵ به‌شداری بکات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانن ئه‌و پلانه له ئامانج نزیک بکه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه" گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان که له ناوچه‌کانی شنگالدان،به‌شێکن له‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و له به‌غداوه پاره‌یان پێده‌درێت.
ئه‌و هێزانه‌ی په‌که‌که ماوه‌یه‌کی زۆره له لایه‌ن ئیداره‌ی ناوچه‌که و به‌رپرسانی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌م دواییانه‌شدا ئه‌نجومه‌نی رۆحانی ئێزدییه‌کان داوایان لێده‌کرێت له ناوچه‌کانی شنگال بکشێنه‌وه،به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هێزانه نه‌کشاونه‌ته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ئاماده‌نین ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن، و بوونیان له‌و دهڤهرانهشدا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ناوچه‌که وه‌ک کێشه له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شنگال ده‌بینریت،چونکه ژماره‌یه‌کی زۆری باڵه‌خانه‌ی ده‌زگا حکومییه‌کانیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند جارێک هه‌وڵ و بیرۆکه‌ی به کانتۆنکردنی ناوچه‌کانی شنگالیان خستبووه ئه‌جێندای سیاسی خۆیانه‌وه. له‌باره‌ی بوونی ئه‌و هێزانه‌شه‌وه پێشتر رۆژنامه‌ی"ئۆرشه‌لیم پۆست" راپۆرتێکی بڵاوکردبووه و ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو، که ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پێگه‌ی خۆی له‌و ده‌ڤه‌ره ئێزدی نشینانهدا قایم بکات و کۆنترۆڵی به‌سه‌ر چیای شنگالدا هه‌بێت، که پێگه‌یه‌کی سه‌ربازی گرنگه و ده‌توانرێت له‌و چیایه‌وه موشه‌ک ئاراسته‌ی ئیسرائیل بکرێت.
k24-
