دادگای ئیتیحادی وەڵامی سکاڵاکەی خالید عوبەیدی دەداتەوە

 دادگای ئیتیحادی وەڵامی سکاڵاکەی خالید عوبەیدی دەداتەوە
دادگای ئیتیحادیی عێراق وەڵامی سکاڵاکەی وەزیری بەرگریی لەسەر کار لادراوی عێراق دەداتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاندووە، کە رۆژی دووشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2016، دادگای باڵای عێراق لەبارەی لەسەر کار لادانی خالید عوبەیدی، وەزری بەرگریی عێراق لەلایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە، بڕیارێکی دەرکردووە.

هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، دادگای باڵای ئیتیحادیی عێراق سکاڵاکەی خالید عوبەیدی رەت کردووەتەوە، بەو واتایەی لەسەر کار لادانی لە پەرلەمان، یاسایی بووە.

دوای بڕیاری لەسەر کار لادانی وەزیری بەرگریی عێراق، خالید عوبەیدی سکاڵای لە دادگای باڵای ئیتیحادیی عێراقییەوە بە تۆمەتی ”نایاسایی بوونی بڕیاری پەرلەمان“، تۆمار کرد.









باسنيوز
Top