دادگای باڵا لەسەر کار لادانی جێگرانی مەعسوم رەت دەکاتەوە
لە مانگی ئەیلوولی 2015، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی ”هەڵمەتی چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دەوڵەت“، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆستی جێگرانی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراقی پەسەند کرد.
رۆژی دووشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2016 باڵای عێراق بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رەت کردەوە.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، هەرسێ کەسایەتیی ئەیاد عەللاوی، ئوسامە نوجەیفی و نوری مالیکی لە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار لادران و هەرسێ پۆستەکە، کە جێگری یەکەم، دووەم و سێیەمی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆمار بوون، هەڵوەشێندرایەوە.
باسنيوز
