عه‌بادی: داعش زيانى 35 مليار دۆلاری به‌ عێراق گه‌یاندووه‌

عه‌بادی: داعش زيانى 35 مليار دۆلاری به‌ عێراق گه‌یاندووه‌


سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، زیانی ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش لەعێراق بە 35 میلیار دۆلار دەخەملێنرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، دەستپێكی شەڕی داعش لەعێراق و داگیكردنی ھەندێك ناوچە لەلایەن ئەو رێكخراوەوە زیانێكی زۆر بەباڵەخانە حكومییەكان و موڵك و ماڵی ھاوڵاتیان كەوتوەو بەشێكیان بەھۆی شەڕەوە خاپووركراون.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، دەست بەسەرداگرتنی بیرو پاڵاوگە نەوتیەكان لەلایەن داعشەوە زۆرتین زیانیان بەركەوتووەو تا ئێستا بەشێك لەبیرە نەوتيیەكانی گەیارە دوای تەقینەوەیان ئاگرەكەی كۆنترۆل نەكراوەتەوە و ئەو چەك و ئۆتۆمبێڵە سەربازيیانەشی دەستیان كەوتووە, بەسەدا ملیۆن دۆلار زیانی بەعێراق گەیاندووە.
k24-
Top