بانكی نێودەوڵەتی: ئاستی بەرھەمی ناوەخۆیی عێراق بەرزبووەتەوە

بانكی نێودەوڵەتی: ئاستی بەرھەمی ناوەخۆیی عێراق بەرزبووەتەوە


بانكی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكەین ئاستی بەرھەمی ناوەخۆیی عێراق لە ساڵی 2017 و 2018 بەشێوەیەكی لاواز و ترسناك گەشە بكات.

بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكیدا دەشڵێ، بە مەرجێك عێراق دەتوانێت ئاستی بەرھەمی ناوەخۆیی بەرزبكاتەوە ، بەوەی ھەوڵبدات ئاستی ھەڵاوسان بۆ رێژەی 2% تا ساڵی 2017 و دوو ھەزار و 2018 رابگرێت، بەڵام بەھۆی شەڕی داعش پێناچێت ئابووری عێراق بەم زووانە بەرەوەو باش بوون بچێت.

بانكی نێودەوڵەتی لە راپۆرتەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئاستی بەرھەمی ناوەخۆیی عێراق لە ساڵی 2016، بەرێژەی 4.3% بەرزبووەتەوە و پێشبینیش دەكرێت بۆ ساڵی داھاتوو رێژەی 5.6% تۆمار بكات.

بانکەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حكوومەت بۆ بووژاندنەوەی ئابوری عێراق گرنگی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی بدات بۆ ئەوەی ھەلی كار بۆ دانیشتووان برەخسێنێت.
Top