چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سوپا ره‌تيده‌كه‌نه‌وه پابه‌ندى فه‌رمانى عه‌بادى بن
چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سوپاى عێراق له پارێزگاى دياله ره‌تيانكرده‌وه گوێڕايه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى بن.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له پارێزگاى دياله ناهيده داينى رايگه‌ياند, چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سوپاى عێراق له پارێزگاكه‌يان گوێڕايه‌ڵى فه‌رمانى عه‌بادى نابن و به ئاراسته‌ى مووسڵ جووڵه ناكه‌ن.
گوتيشى: پێشتر عه‌بادى فه‌رمانى ده‌ركردبوو, به هۆى تايبه‌تمه‌ندى پارێزگاى ديالهوه هێزه‌كانى سوپا له‌و شاره جووڵه پێ ناكات.
داينى روونيشيكرده‌وه, ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ژماره‌يه‌ك يه‌كه‌ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ره‌و مووسڵ به‌ڕێكه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له شه‌ڕى مووسڵ بكه‌ن.
ناوبراو گوتيشى: دياله تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه و له ئێستادا به ره‌وشێكى ناسكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێويستى به‌وه هه‌يه يه‌كه‌كانى سوپاى تێدا بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له تێكچوونى ره‌وشى ئه‌منى و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييه‌كان له‌و پارێزگايه.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌ند يه‌كه‌يه‌ى جووڵه‌يان پێكراوه, ناهيده داينى گوتيشى: پێويسته ره‌وشى ناسكى دياله له‌به‌ر چاو بگريێت و رێگه نه‌درێت هێزى زياتر له شاره‌كه ببرێنه ده‌ره‌وه.
K24-
