مووسڵ.. گەورەترین کارگەی بۆمبی داعش تەقێندرایەوە
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2016، فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانێکی خەستی کارگەی دروستکردنی بۆمبیان لە بەری چەپی شاری مووسڵ بۆردومان کردووە و دووکەڵێکی گەورە ئاسمانی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
لەو کارگەیە، چەکدارانی داعش بۆمبیان دروست دەکرد و ئۆتۆمبێلیان بۆمبڕێژ دەکرد و تەقاندنەوەشی بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان چەکداری رێکخراوەکە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
