داعش چەكدارە ژنەكانی لەناو شاری مووسڵ بڵاودەكاتەوە
د.ماجید شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "زانیاریمان پێدراوە كە خەڵكی شاری مووسڵ ترسیان لێ نیشتووە كە داعش كاردانەوەی خراپیان بەرانبەر بكات، چونكە دەستیان كردووە بە گرتن و سەربازی زۆرە ملێ".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "لەناو شاری مووسڵ چەكدارێكی زۆر ژن بینراون، كە پێشووتر داعش وەك تیمێكی سەربازی مەشقی پێكردوون و بە چەكەوە بەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەسوڕێنەوە".
گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی چەكدارێكی زۆری داعش لە ناوشارەوە بۆ بەرەكانی جەنگ براون، بەتایبەتی سنوورەكانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، چەكداریان لە ناوشارەكان نەماوە".
باسنیوز
