هاوپەیمانییەکەی نوجەیفی هۆشداریی دەداتە عەبادی
لە بەیاننامەیەکدا، کە رۆژی چوارشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2016 بڵاوی کردووەتەوە، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان، کە ئوسامە نوجەیفی سەرۆکایەتی دەکات، داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کاندیدێکی هاوپەیمانییەکە بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی عێراق قبووڵ بکات، کە پێشتر ناوەکانیان دراوەتە سەرۆک وەزیران.
هاوپەیمانییەکە، کە نوێنەرایەتیی بەشێکی زۆری پێکهاتەی سوننەمەزهەبەکانی عێراق دەکات، هۆشداریی دەدات لەوەی ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی هاوپەیمانییەکە بکرێتە وەزیری بەرگری، ئەوا ئەوان دانیشتنی پەرلەمان بایکۆت دەکەن.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هاوپەیمانیی هێزە عێراقییەکان داوا لە کوتلە سیاسییەکانی عێراق دەکات، رێز لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و بنەمای هاوبەشیی و رێککەوتنە سیاسییەکان بگرن.
باسنيوز
