پنتاگۆن سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری لە ئاوەکانی یەمەن جێگری کرد

 پنتاگۆن سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری لە ئاوەکانی یەمەن جێگری کرد
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (پنتاگۆن) ئاشکرایان کرد کە سێ کەشتیی جەنگی و فڕۆکە هەڵگری نوێی ڕەوانەی کەنارەکانی باشووری یەمەن کردووە.



تۆڕی میدیایی (فاکسنیوز) لەزاری بەرپرسانی پنتاگۆنەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەم بڕیارە پاش ئەوە هاتووە کە چوا رۆکێت لەلایەن میلیشیا شیعە حووسییەکاننی یەمەنەوە کە ئێران پشتیوانیان دەکات، ئاراستەی کەشتییەکی هاوکاریی ئیمارات کراوە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.



لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەشتییەکی خزمەتگوزاریی ئیمارات لەژیر ناوی هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەنار ئاوەکانی باشووری یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە چوار ڕۆکێتی پێوە نراوە و بە توندی زیان و خەسرایان بەرکەوتووە.



زانیاری و سەرچاوەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕۆکێتەکان لە جۆری "نوور" بەرهەمی ئێران بوون.



بەپێی زانیارییەکانی فۆکسنیوز ئەو سێ کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە ڕەوانەی شوێنی ئەو ڕووداوە کراون.



پنتاگۆن ئەو کەشتییە جەنگیانەی ناردووەتە گەرووی (بابەلمەندەب) کە دەریای سوور دەبەستێتەوە بە کەنداوی عەدەن.







باسنيوز
Top