عەبادی داوای راپەڕین لە خەڵكی مووسڵ دەكات
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: "عەبادی لە وتارەکەیدا رێنماییش بۆ خەڵکی شارەکە دەدات، لەبارەی دوورکەوتنەوەیان لە مۆڵگەکانی داعش و هاوشێوەی خەڵکی گەیارە هەوڵ بۆ راپەڕین بدەن و یارمەتی هێزە ئەمنییەکان بکەن لە کاتی چوونە ناوەوەی شارەکەوە".
بەگوێرەی لێدوانەکانی پێشووتری فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا و عێراق، پێدەچێت لەم مانگەدا ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەستپێبکات.
K24
