ھەناردەی كاڵا لە سنووری ئیلام بۆ عێراق زیادیکردووە
موحسین موستەفایی بەڕێوەبەری گومركی دەروازەی سنووری مێھران دەڵێ لە 6 مانگی رابردوودا ھەناردەی كاڵا لە خاڵی سنووری مێھران بۆ عێراق 5 لە سەد زیادی كردووە.
ھاوكات راشیگهیاند، بە كۆی گشتی لە پارێزگاكانی دیكەوە بڕی 809 ملیۆن دۆلار كاڵا بۆ عێراق ھەناردە كراوە و ئەو رێژەیە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو 9 لە سەد گەشەی کردووە.
مەوادی پێترۆكیمیایی و كەرەستەی كشتوكاڵی و بیناسازی گرنگترینی ئەو کاڵانەن کە لەو سنوورەوە ئەمساڵ ھەناردەی عێراق و ھەرێمی كوردستان كراون.
k24-
