عێراق: وهك داگيركار مامهڵه لهگهڵ هێزه توركيهكه دهكهين
عێراق بە رهسمى وەڵامی تورکیای لەبارەی هێزەکانی لە ناو خاکەکەیدا دایەوە و لهو بارهيهوه، سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسينگهى سهرۆكى حکوومەتی عێراق، بەفەرمی وەڵامی تورکیا لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای تورکیای لە ناو خاکی عێراق دایەوە و وتی:"ئێمە هیوا دەخوازین پەیوەندی باشی دراوسێیانە لەگەڵ تورکیا کۆمانبکاتەوە، بەڵام لە حاڵەتی بوونی هێزەکانییان لەسەر خاکەکەمان، وەک داگیرکار مامەڵە لەگەڵ ئەو هێزانە دەکرێت".
پێشتر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، رەتيکردبوەوە، هیچ هێزێکی زەمینی بیانی لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵدا بەشداربێت.
ههر لهو بارهيهوه، عەسائیب ئەهلى حەق، کە گرووپێکی توندڕەوی سەر بە حەشدی شەعبی شیعەیە، لە زاری جەواد تڵیباوی وتەبێژی گرووپەکە، هەڕەشەی لە تورکیا و هەموو ئەو لایەنانە کرد کە داوای بەهەرێمکردنی مووسڵ دەکەن، کە مەبەست لێی حەشدی نیشتمانییە.
عەسائیب، نزیکترین گرووپی حەشدی شەعبییە لە ئێران و تاکوو ئێستا ئەمریکا رەزامەندی لە سەر بەشداربوونی ئەو گرووپە لە شەڕی مووسڵ نەداوە.
k24-
