دوو تەقینەوە باشوور و باکووری بەغدا دەهەژێنن

 دوو تەقینەوە باشوور و باکووری بەغدا دەهەژێنن
دوو تەقینەوە لە باشوور و باکووری شاری بەغدا روویان دا و بوونە هۆی گیان لەدەست دان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە رۆژی دووشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2016، بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی سەبع بور لە باکووری بەغدا و لە نزیک بازاڕێکی میللی تەقیوەتەوە.

تەقینەوەی ئەو بۆمبە چێندراوە بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی سێ هاووڵاتی و برینداربوونی حەوتی دیکە.

بەپێی زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ ئەم تەقینەوەیە، خۆکوژێک بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوەوە لە گردبوونەوەیەکی هاووڵاتییان لە ناوچەی گەڕەکی عامل لە باشووری رۆژئاوای بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.

خۆتەقاندنەوەی ئەو خۆکوژە بووەتە هۆی گیان لەدەست دان و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێکی فەرمیی ژمارەی قوربانییانی ئاشکرا نەکردووە.











باسنيوز
Top