سعودیە پشت لە ساڵنامەی ئیسلامی دەکات
لە ماوەی 86 ساڵی مێژووی شانشینی عەرەبیی سعودی، ساڵنامەی کۆچی وەک ساڵنامەی فەرمیی دەوڵەت کاری پێکراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە بڕیاری داوە ئیدی لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مامەڵە داراییەکان، ساڵنامەی زایینیی بەکار بهێندرێت.
میدیا سعودییەکان لە زاری ئابووریناسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە، کە بە دابەشکردنی مووچە و ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بەپێی ساڵنامەی زایینی، ساڵانە سعودیە %3 لە مووچەی فەرمانبەران سوودمەند دەبێت و ئەو بڕە دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.
باسنیوز
