واژوو بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ پەرلەمان کۆدەکرێتەوە

واژوو بۆ بانگھێشتکردنی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ پەرلەمان کۆدەکرێتەوە


نوێنه‌رێكی كورد له‌ به‌غدا ئاشکرایکرد، واژوو کۆدەکرێتەوە بۆ ئەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەکەی دیاری نەکراوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەنگین مزووری بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: " بڕیارە رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی دیاری نییە.

بەنگین مزووری گوتیشی: باس لەوە دەکرێت تەنھا رۆژی سێشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە، رۆژی چوارشەممه‌ وپێنجشەممە دەکرێتە پشوو لەبەر بۆنەکانی شیعەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووه‌تەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: واژوو کۆدەکرێتەوە بۆ ئەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراھیم جەعفەری بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت وتائێستاش ٥٧ واژوو کۆکراوەتەوە، بەڵام دیار نەبووە بۆ ئێمە لەسەر چ بابەتێک بانگھێشت دەکرێت وچ کاتێک دەبێت.
Payamner-
Top