له بەغدا.. تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی میللی رووی دا
تەقینەوەکە لەرێی کەسێکی خۆکوژەوە رووی داوە، کە پشتنی بۆمبڕێژکراوی لە خۆی بەستبوو و سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 27ـی ئەیلوولی 2016 لە بازاڕێکی میللی لە ناوچەی بەغدای نوێ لە رۆژهەڵاتی بەغدا خۆی تەقاندەوە.
ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە بەهۆی تەقینەوەکە، 13 هاووڵاتیی کوژران و بریندار بوون.
بەهۆی ناکاریی و ناکۆکیی تائیفی، ماوە ماوە تەقینەوەی بەهێز لە بەغدا روو دەدەن.
