پنتاگۆن: پێدەچێت داعش لەهێرشی سەر موسڵ چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت
کاپتن جێف داڤیس وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ئاشکرای کرد دوای بەکارهێنای موشکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە دژی هێزە ئەمەریکییەکان لەگەیارەی نزیک موسڵ، ئەو رێکخراوە سوورە لەسەر بەکارهێنانی ئەو چەکەو پێدەچێت بۆ شەڕی موسڵ بەکاربهێنێت. ئەوەی بەپێی رۆیتەرز.
رۆژی هەینی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لەنزیک گەیارە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی داعشیان بۆردومانکرد، ئەوەش دووەمین بۆردومانی لەو شێوەیەبوو لەماوەی مانگی رابردوودا.
هەرچەندە ئەو وتەبێژەی پنتاگۆن لەبایەخی ئەو چەکە کیمیاییەی داعشی کەمکردەوە چونکە زۆر پێشکەوتوونییە، بەڵام بەباشی زانی هێزە ئەمەریکیی‌و عێراقییەکان ئامادەباشیی خۆیان وەربگرن بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.
پێشتریش ماڵپەری سکای نیوز
بڵاویکردبویەوە له‌كاتی ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان له‌عیراق به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رزگاركردنی موسڵ له‌ده‌ست داعش، شاره‌زایانی سه‌ربازی رۆژئاوا هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵبدات بۆ گۆرینی شه‌ڕه‌كه بۆ "شه‌ڕێكی كیمیایی"، له‌ناو ئه‌و به‌ڵگانه‌دا كه ئاماژه به بوونی رێژه‌یه‌كی "گه‌وره" له‌و چه‌كه ده‌كه‌ن له‌لای ئه‌و رێكخراوه.
موسڵ كه ده‌كه‌وێته باكوری عیراق دووه‌م گه‌وره‌ترین شاره له‌دوای به‌غدای پایته‌خت و دوا پێگه‌ی داعشه له‌عێراق، دوای ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك شاری سه‌ره‌كی به‌تایبه‌تی له خۆرئاوای ئه‌و وڵاته.
پێش چه‌ند رۆژێك هێزێكی ئه‌مریكی كه له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره به‌دوری نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری موسڵ جێگرین، به "ژماره‌یه‌كی كه‌م له موشه‌ك" كه هه‌ڵگری مادده‌ی كیمیایی بوون به ئامانج گیران، هه‌رچه‌نده موشه‌كه‌كان به‌ته‌واوی ئامانجه‌كه‌یان نه‌پێكا، به‌ڵام یه‌كه‌م هێرشی له‌و جۆره‌یه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه تائێستا.
بەپێی راپۆرتەکە پشكنینه‌كان له‌سه‌ر "مادده‌یه‌كی زه‌یتی ره‌ش" كه له‌سه‌ر یه‌كێك له موشه‌كه‌كان بووه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی گازی خه‌رده‌ل له‌و هێرشه‌دا بۆ سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه كه سه‌دان راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مریكی تێدا جێگیركراوه.
گازی خه‌رده‌ل پێكهاته‌یه‌كی كیمیایی شله كه دوكه‌ڵێكی ترسناكی لێده‌رده‌چێت، ده‌بێته هۆی سوتانه‌وه‌ی پێستی مرۆڤ، ئه‌و گازه بووه هۆی كوژرانی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی و برینداربوونی هه‌زارانی دیكه له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها سوپای عیراق له هێرشی كیمیاییدا بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه به‌كاریهێنا له‌ساڵی 1988 كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی پێنج هه‌زار كه‌س.
تائێستا نزیكه‌ی ملیۆنێك هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌موسڵ نیشته‌جێن، ئه‌وه‌ش ترسه‌كانی زیادكردووه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ئازادكردنی ئه‌و شاره له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا.
خه‌ندان
