واژۆ بۆ سەندنەوەی متمانە لە ئیبراهیم جەعفەری كۆدەكرێتەوە

 واژۆ بۆ سەندنەوەی متمانە لە ئیبراهیم جەعفەری كۆدەكرێتەوە
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات كە لەناو هۆڵی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، واژوو بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەكرێتەوە.

سەلیم شوشكەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 26\9\2016، لەلایەن عادل نووری، پەرلەمانتاری کوردەوە، واژوو بۆ لێپرسینەوە لە ئیبراهیم جەعفەر، وەزیری دەرەوەی عێراق، كۆكرایەوە و پەرلەمانتارێكی یەكجار زۆر واژوویان كردەوە".

ئەوە ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "عادل نووری، پێی گوتم، جەعفەری پێی گوتووە کە ئەگەر بۆ لێپرسینەوە بانگی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بكەن، پێش ئەوەی بێتە ئەنجومەنی نوێنەران، دەست لەكار دەكێشێتەوە".

شوشكەیی ئاشکرا کرد: "ئەو پەرلەمانتارە کوردە سوور بوونی خۆی لەسەر بانگێشتكردنی وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندووە، لێپرسینەوەش لەگەڵ جەعفەریدا دەكرێت، ئێستاش ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرەو ئەوە دەڕوات كە ئەوەندە بە خێرایی لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرەکاندا نەكات، چونكە ململانێ لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دروست بووە كە وا هەست دەکرێت، هەوڵەکانی پەرلەمانی عێراق بە ئاراستەی هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی عێراقە”.










باسنیوز
Top