داعش سزا جەستەییەکانی بە پێبژاردن دەگۆڕێت

 داعش سزا جەستەییەکانی بە پێبژاردن دەگۆڕێت
رێکخراوی توندڕەوی داعش بڕیارێکی لە شاری مووسڵ دەرکردووە بۆ گۆڕینی سزا جەستەییەکان بە پێبژاردنی دارایی.

بەپێی زانیارییەکان، ویلایەتی نەینەوای داعش بڕیارەکەی داوە، بڕیارەکەش 13 سزا دەگرێتەوە، کە پێشتر سزاکەیان زیندانیکردن و جەڵدە لێدان بوون و و پێبژاردنەکەش بە دیناری عێراقی دەبێت.

ئەو بڕیارە نوێیەی داعش بەهۆی وێرانکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئەو رێکخراوەیە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و تۆپخانەکان هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە قەیرانێکی سەختی دارایی تووشی رێکخراوەکە کردووە.

دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.










باسنيوز
Top