به‌رپرسێكى داعش به جلى ئافره‌تانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت
ناوه‌ندى هه‌واڵه نیشتمانییه‌كانى، بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان له كاتى پێشڕه‌ویكردنیاندا بۆ ڕزگاركردنى شارى شه‌ڕگات له سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و به پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، توانییان والى داعشى ناوچه‌كه به‌ناوى (ئه‌بوو عومه‌ر عه‌سافى) ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "عه‌سافى" یه‌كه‌یه‌كی زانیارى (USB) پێبووه كه دۆسیه و زانیارى ئه‌ندامانى داعشى تیادا بووه به ناوى ڕاسته‌قینه و ناوى خوازراو و شوێنى نیشته‌جێبوونیانه‌وه.
هه‌ر به پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، به‌رپرسه‌كه‌ى داعش خۆى تێكه‌ڵ به چه‌ند ئافره‌تێك كردووه و به‌هه‌مان جله‌وه به پیری هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕۆشتووه، دواى ده‌ستگیركردنیشى دانى به‌وه‌دا ناوه كه دوو له‌و ئافره‌تانه، هاوسه‌رى خۆی بوون و به‌مه‌به‌ستى ئاشكرا نه‌بوونى ئه‌و كاره‌ى كردووه.
باسنيوز
