پرسەنامەیەک لە فوئاد مەعسومەوە

 پرسەنامەیەک لە فوئاد مەعسومەوە
سەرۆک کۆمار پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە راوێژکارێکی خۆی دەکات، کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 24ـی ئەیلوولی 2016، شێخ فاتح کاشف ئەلغیتا، راوێژکاری فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە جەڵتەی دڵ، گیانی لەدەست دا.

فوئاد مەعسوم لە پرسەنامەیەکدا بۆ کەسوکاری شێخ فاتح کاشف ئەلغیتا ئاماژەی بەوە داوە، کە شێخ فاتح هەستێکی نیشتیمانیی قوڵی هەبوو، بە کۆچی دواییشی، ”عێراق لێکۆڵەرێکی کۆڵنەدەری لە بواری زانستی کۆمەڵایەتیی ئایینیی لە دەست دا“.


شێخ فاتح کاشف ئەلغیتا















باسنيوز
Top