مووسڵ.. داعش شەش منداڵ لە سێدارە دەدات
چەکدارانی داعش ئەو منداڵانەیان بە تۆمەتی بەشداریکردن لە یارییەکی تۆپی پێ لەسێدارە داوە.
بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش شەش منداڵەکەیان لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ و بە بەرچاوی دانیشتووانی ناوچەکەوە، لەسێدارە داوە.
دوای لە سێدارەدانی منداڵەکان، بەرپرسانی داعش بە دانیشتووانی موسڵیان ڕاگەیاندووە، کە یاری تۆپی پێ لە ئیسلامدا حەرامە و نابێ کەس یاری بکات.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014 چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
باسنيوز
