له تكریت؛ 12 كه‌س كوژران‌و 23ی تر برینداربوون
به‌پێی رۆیته‌رز، پۆلیس‌و هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه له‌ئاكامی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێك بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیس له‌باكوری تكریت‌و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ده‌روازه‌ی شاره‌كه، به‌یانی ئه‌مڕۆ 12 كه‌س كوژراون.
هێززه ئه‌منیه‌كان‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین (تكریت) ئاشكرایانكردووه، یه‌كێك له‌چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان لهخاڵهپشكنینهكهدا كوژراوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌یه‌وه چوار ئه‌فسه‌ری پۆلیس كوژراون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه دوو چه‌كداری دیكه، لهدهوازهی شاری تكریت به‌پشتێنی بۆمبڕێژكراو ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیكابیان ته‌قاندۆته‌وه، به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س كوژراون‌و 23 كه‌سی دیكه برینداربوون.
تائێستا هیچ كهسو لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، كه ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌مین هێرش داده‌نرێت لهتكریت (به‌دووری 150 كیلۆمه‌تر له‌باكوری به‌غدا) دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی نیسانی ساڵی 2015 دا له‌داعش پاككرایه‌وه.
خندان
