120 خێزانی ئاوارەی گوندی ئەبوشیتە گەڕانەوە ماڵەکانیان
گوندی ئەبوشیتە ماوەی سێ رۆژ لەژێر دەستی داعش بوو، لەو ماوەیەدا 25 کەسی خەڵکی گوندەکە بوونە چەکداری داعش، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە چەکدارە عەرەبەکانی ناوچەکە توانیان کۆنترۆڵی بکەنەوە.
بەهۆی کەمی خزمەتگووزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا لە گوندەکە نەتوانراوە بەتەواوەتی خەڵکەکە بگەڕێندرێنەوە.
گوندی ئەبوشیتە یەکێکە لە گوندە گەورەکان کە پێنج کیلۆمەتر لە شارۆچکەی گوێڕەوە دوورە، پێش هاتنی داعش زیاتر لە 435 خێزانی عەرەبی تێدا دەژیان .
رووداو -
