حکوومەتی عێراق لەبارەی جیاکردنەوەی کوڕ و کچ بەیاننامەیەک دەردەکات

 حکوومەتی عێراق لەبارەی جیاکردنەوەی کوڕ و کچ بەیاننامەیەک دەردەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی عێراق لەبارەی ”جیاکردنەوەی کوڕ و کچان لە زانکۆکانی عێراق“، بەیاننامەیەک دەردەکات.

ژمارەیەک هاووڵاتیی عێراقی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی جیاکردنەوەی کچ و کوڕانیان لە زانکۆکانی عێراق بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکە، کە رۆژی چوارشەممە 21ـی ئەیلوولی 2016 بڵاو کراوەتەوە، عەبدولڕەزاق عیسا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەو قسانە بە ”درۆ“ وەسف دەکات.

عەبدولڕەزاق عیسا پێیوایە ئەو دەنگۆیانە بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێیە لای خوێندکارانی زانکۆکانە.













باسنيوز
Top