په‌رله‌مانتارێك: له به‌رژه‌وه‌ندی زێباری 115 واژۆ كۆكرایه‌وه
حاكم سه‌رحان سلێڤانه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌ندام له لێژنه‌ی دارایی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دواكه‌وت و له‌و ڕۆژه‌ش هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه، تا بزانن چی ده‌كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقییه، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "داوامان له په‌رله‌مان كردووه، دووباره وه‌ڵامه‌كانی زێباری بخاته‌وه ده‌نگدانه‌وه، چونكه 115 واژۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر دووباره ده‌نگدانه‌وه‌ی قسه‌كانی زێباری، كۆكراوه‌ته‌وه". سلێڤانه‌یی گوتیشی: "بابه‌تی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له زێباری به‌سه‌ر چووه، به‌تایبه‌تی له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران".
باس‌نیوز-
